ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی ژنی زیندانی ئێڤین بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه مانیان گرت.
به‌ندكراوانی سیاسی ژنی زیندانی ئێڤین ڕایانگه‌یاندووه كه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان دا مان ده‌گرن و تا به‌یانی ناگه‌ڕێنه‌وه نێو به‌نده‌كانیان. به‌ندكراوانی مانگرتوو دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “به‌ندی ژنانی ئێڤین، یه‌ك ده‌نگ و هاوپه‌یمان، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام، وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه. به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له داواكارییه‌كانیان بكه‌ن و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن.