39
كرێكارانی شاره‌داری خاش ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
شاره‌داری خاش سه‌د كرێكاری قه‌راردادی و ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی هه‌یه كه ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو مانگه حه‌قه‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران، پێشتر چوار بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بووه، به‌ڵام پاش پێداگری كردن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان، به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كان په‌رداخت كراوه و ئێستا كرێكارانی قه‌رادادی یه‌ك مانگ و كرێكارانی شیركه‌تی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه داوا ده‌كه‌ن په‌رداخت بكرێت.