12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی شووش بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی “ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” له شاری شووش خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.