46
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، ماڵدزراوانی شیركه‌تی مۆدیران خۆدڕه‌و بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت له تاران كۆبوونه‌وه.
ماڵدزراوانی مۆدیران خۆدڕه‌و ماوه‌ی پێنج مانگه چاوه‌ڕێی پێدانی ئۆتۆمبێل، به‌ڵگه‌ی یاسایی ماشێن و كارتی سووته‌مه‌نین، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت وڵامی داواكارییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. پێشتریش محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری به‌رپرسی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین له قه‌زێن، به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك كۆكردبوو، به‌ڵام نه ئۆتۆمبێلی ڕاده‌ستی خه‌ڵك كرد و نه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیانی كردووه‌ته‌وه.