مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

 

كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ئاست نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی به‌ تراكتۆره‌كانیانه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی خۆراسگان مانیان گرتووه‌. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به‌ داخستنی جاده‌ی ئیسفه‌هان خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌ و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی داوایان له‌ هاوكاره‌كانیان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستنی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net