كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی ام.دی.اف له‌ شووش

 

كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی “ام.دی.اف”ی شووش، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی “ام.دی.اف”ی شووش به‌ بیانووی بڕینی كاره‌با و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی، ١٦٠ كرێكاریان به‌ ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net