گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی حه‌وت كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، حه‌وت كرێكار له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ساوه‌ و ڕه‌فسه‌نجان تووشی ڕوودای كار هاتن و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، كرێكارێكی ساختمانی له‌ شاری هه‌مه‌دان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست دا. له‌ شاری ڕه‌فسه‌نجان، شۆفێرێكی لیفتراكی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی مسی سه‌رچشمه،‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی لیفتراك گیانی به‌خت كرد. له‌ شاری ئیسفه‌هان، به‌هۆی ڕووخانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ر دوو كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، هه‌ر دوو به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران. هه‌روه‌ها له‌ شاری ساوه‌، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان، سێ كارگه‌ر تووشی سووتانی جه‌سته‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net