42
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری مالمۆی سوید كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباركردنی نه‌سیم غوڵامی سیمیاری و وریشه مورادی به به‌غی (چالاكی چه‌كدارانه دژبه حكوومه‌ت)یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئازاد بكرێن.