68
پاش په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سارا سیاهپور، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان، ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه بانگهێشتی دادگای ئینقلاب كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سارا سیاهپور له‌لایه‌ه‌ن لقی ٢١ی دادسه‌رای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه. ئه‌و چالاكه سنفییه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠١، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ كرایه‌وه و له‌لایه‌ن قازی سه‌ڵه‌واتی، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.