51
حوكمی زیندانی “شروین حاجی پور” هونه‌رمه‌ندی ناڕازی، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
شروین حاجی پور ڕۆژی ڕابردوو له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاند كه سزای سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه پشتڕاست كراوه و ئه‌بێ له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خۆی به زیندان بناسێنێت. شایانی باسه كه شروین حاجی پور به بیانووی خوێندنی موزیكی “برای” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، به زیندان مه‌حكووم كراوه.