70
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی میرجاوه زۆ خراپه و خاوه‌نكار له دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی خۆده‌بوێرێت.
میرجاوه له سه‌ر سنووری پاكستان جێی گرتووه و ناوچه‌یێكی وشك و گه‌رمه كه ته‌نانه‌ت سێبه‌ری داریشی تێدا نادۆزیته‌وه. له گه‌رمانی سه‌ختی هاوین دا، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن ناچارن به كه‌مترین ئیمكانات له ژێر هه‌تاوی خۆره‌تاو دا كار بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌رده‌لوولی خۆڵبارین ژیانی بۆ كرێكاران سه‌خت كردووه و خاوه‌نكار له دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ ٣٠ كرێكاری ئه‌و هێڵه ئاسنیه خۆده‌بوێرێت.