75
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له سالۆنی شه‌شی زیندانی ئێڤین به‌هۆی نه‌بوونی بێهداشت، تووشی نه‌خۆشی پێستی بوون و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چه‌ند جۆر نه‌خۆشی پێستی له نێو به‌ندكراوانی سالۆنی شه‌شی زیندانی ئێڤین دا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی به‌ندكراوان ناده‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥یان له مافی په‌ێوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه.