شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، “شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازرایه‌وه.
شه‌كیلا مونفه‌رد له‌م دوایانه‌دا له ناڕه‌زایه‌تی به سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه بۆی، مانی له خواردن گرتبوو، به‌ڵام شه‌وی پێنجشه‌ممه دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه. شه‌كیلا مونفه‌رد ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ساڵی ١٤٠٠ له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان سزا درا و له ڕۆژانی ڕابردووش دا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، په‌روه‌نده‌یێكی دیكه‌یان بۆ ساز كرد و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به نادادپه‌روه‌ری سیسته‌می قه‌زایی مانی له خواردن گرت.