شه‌پۆلی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگاكانی تاران، سیستان و به‌لووچستان و ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هونه‌رمه‌نێكی خه‌ڵكی تاران به‌ ناوی “زارا ئیسماعیلی” كه‌ بێ حیجاب له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران موزیكی زیندووی پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. له‌ شه‌قامی دانشجووی شاری زاهیدان، دوو خوێندكار كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “”عه‌لی لسانی”، “مێهدی لسانی”، “مه‌یسه‌م جه‌ولانی”، “بێهزاد ده‌شتی”، “ڕه‌زا واسقی” و “پژمان سلیمی” له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ قه‌ڵای بابه‌ك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به‌ ناوه‌كانی “كازم سه‌فابه‌خش”، “سیامه‌ك سه‌یفی”، “سامان بیدار” و “سالار مێهدی پور” له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مشگین شار بانگهێشت كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net