كۆوبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ عه‌سه‌لوویه‌

 

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، وه‌لانانی جیاواكی له‌ نێوان پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net