هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی مه‌شهه‌د بۆ سه‌ر به‌ندی ژنان

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی مه‌شهه‌د هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی ژنان و چه‌ند زیندانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و ژووری تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، له‌ ئاست سه‌ركوتی به‌رده‌وام، نه‌بوونی ئیمكانات و باروودۆخی خراپی زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌ندكراوان و وێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدانی ژنانی زیندانی، چه‌ند كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و ژووری تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net