73
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شارستانی میناب له ئاست كوشتنی سووختبه‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه خۆپێشاندانیان كرد و جاده‌ی میناب بۆ به‌نده‌رعه‌باسیان داخست.
ڕۆژی شه‌ممه، به‌هۆی ڕاودوونانی سووختبه‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی میناب، دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتن. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كه‌س له‌وانه دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، خه‌ڵكی میناب به داخستنی جاده‌ی به‌نده‌رعه‌باس و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كۆتایی هێنان به كوشتنی سووختبه‌ران بوون.