مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

په‌ره‌ستارانی شاره‌كانی شیراز، كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌رزاندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، كار و چالاكیی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز، كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس به‌هۆی مانگرتنی كادری ده‌رمان، تووشی كێشه‌ بووه‌ و وه‌زاره‌تی بێهداشت ناچار كراوه‌ له‌ خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كه‌ڵك وه‌ربگرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net