41
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆن له ئاست ڕاده‌ستكردنی پشكی كۆمپانی به ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی و وه‌زاره‌تی وزه، هه‌روه‌ها دانانی كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ به ناوی “مولانژاد” وه‌كوو به‌رپرسی شیركه‌ت ناڕازین و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه بوون.