بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی “ژینا“، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە سێدارە درا. حوکمی ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵەکەی و دوایین دیدار لەگەڵیان، بەڕێوەچوو. ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری سەحنە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن بێدادگای ڕژیم لە کرماشان، بە تۆمەتی بێبنەمای کوشتنی بە ئەنقەستی نادر بەیرامی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژێم لە شاری سەحنە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو هەروەها بە چەند بابەتی تر لەوانە “تێکدانی نەزمی گشتی و دروستکردنی بشێوی “، تۆمەتبار کرابوو کە لە ڕاستیدا جگە لە وتنەوەی دروشم لە ناڕەزایەتییەکی مەدەنیدا، هیچ مانایەکی تری نییە و تەنیا تاوانی ڕەزا ڕەسایی، ئەوە بوو. ناوبراو بە بەردەوامی تۆمەتی دەست تێدابوون لە کوشتنی بە ئەنقەستی، ڕەتکردبووەوە. بە پێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکان، جەلادانی ڕێژیم بە زەخت و زۆر و ئەشکەنجەی وەحشیانە، ئەم لاوە کوردە تەمەن ٣٤ ساڵەیان ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کردبوو. ئەو بەکرێگیراوەی سپا ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە یەکێک لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شاری سەحنە، لە ئاکامی هێرشی هێزە ئەمنییەتی و ئینتیزامییەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە سەکوتگەرەکانی ڕژێمدا کوژرا. بەرپرسانی ئیتلاعاتی ڕژێم دوای هەفتەیەک لەم ڕووداوە، ڕەزایان دەستگیر کرد و بە پەروەندەسازیی، بە کوشتنی بە ئەنقەستی ئەو بەکرێگیراوەی ڕژێم، تۆمەتبار کرا.
هەواڵەکان لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە، باس لەوە دەکەن کە ژنانی خەباتکاری ناو ئەو بەندە، بە کۆبوونەوە و دروشمدان لەناو حەوشەی زیندان، بەرامبەر بە لەسێدارەدانی جینایەتکارانەی ڕەزا ڕەسایی، ناڕەزایەتیان دەربڕی. دوابەدوایئەمناڕەزایەتییە،هێزەسەرکوتگەرەکانیڕژێمهێرشیان
کردە سەر ژنانی ناڕازی و ژمارەیەکیان بریندار کرد. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان. هاوکات هەر چەشنە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەگەڵ دنیای دەرەوە، لە زیندانییەکان قەدەغە کردووە. لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوو. مەولوود حاجی زادە، ڕۆژنامەنووس، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئیکس“دا ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی: ئێمە ڕۆژێک دوای کوژرانی هەنیە لە تاران، نیشانەی ترس و خۆفمان لە چاوی عەلی خامنەیی دا بینی و ئێوە دەتانەوێت بە درێژەدان بە جینایەت و لە سێدارەدانی لاوان، ئەو ترس و داماوییەی خۆتان بشارنەوە. حسێن ڕەونەقی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لە ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ حکومەتێکدا بەرەوڕووین کە هەر گورزێکی بەر بکەوێت، باجەکەی خەڵکی ئێران دەیدەنەوە. ناوبراو لە درێژەدا وتی، “ئەم حکوومەتە لەبری هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەئاست شکستەکانی لە بوارەکانی دەرەوە، ئەمنییەتی، سەربازی، دیپلۆماسی یان هەر بوارێکی دیکەدا، تۆڵە لە خەڵکی بێ دیفاعی ئێران دەکاتەوە. نیگار کورکور خوشکی “موجاهید کورکور“، یەکێک لە ناڕازییانی مەحکووم بە ئێعدام، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دواییانە، نووسی: ڕەزا ڕەساییان بە بێدەنگی لەسێدارە دا، مەهێڵن لە بێدەنگییەکی هاوشێوەدا، بەڵایەک بەسەر براکەم بهێنن“. ئاتێنا دائیمی، چالاکی مەدەنیش نووسیویەتی، کۆماری ئیسلامی سەلماندوویەتی کە هەرکاتێک باسیان لە تۆڵەسەندنەوەی سەخت کرد، دەبێ زۆرتر لە هەر شتێک نیگەرانی ژیانی هاووڵاتیان و زیندانیانی ئێران بین. ناوبراو لەسێدارەدانی ڕەسایی، بە وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بە کەمپەینی سەرتاسەری لەدژی سزای لەسێدارەدان وەسف کرد و نووسی: ماوەی ٢٨ هەفتەیە، هەموو سێشەممەیەک، زیندانیانی خاوەن بیروباوەڕ و بۆچوونی جۆراوجۆر بە تاکە چەکی خۆیان کە بریتییە لە مانگرتن لە خواردن، دژ بە سزای لەسێدارەدان وەستاونەتەوە و بەردەوام ژمارەیەکی زیاتر لە زیندانیان بەم کەمپەینەوە پەیوەست بوون.
موجتەبانەجەفیشرۆڤەکارومامۆستایبەشیزانستەپەیوەندییەکانیشنووسیویەتی،کەشوهەوایشەڕباشتریندەرفەتەبۆکۆماریئیسلامی،بۆئەوەیسیاسەتیلەناوبردنولەسێدارەدانبەرەوپێشببات. ناوبراو وتی: شەوی ڕابردوو کە هەموومان نیگەرانی شەڕ بووین، خۆپیشاندەرێکی دیکە لەسێدارەدرا. پێتان وانەبێ کە کۆماری ئیسلامی زاڵبوونی ئەم کەشی ئەمنییەتیی و شەڕەی پێناخۆشە، بە پێچەوانەوە بۆ ئەو، باشترین فەزایە بۆ مانەوە و درێژەدان بە دەسەڵات و لەناوبردن. ئەو کەشوهەوای شەڕەی کە بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بووە، ڕەنگە لە کورتخایەندا خزمەت بە ڕێژیم بکات، بەڵام ناتوانێت ڕژێم لە ئاگری ڕق توڕەیی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ڕزگار بکات. بێگومان ڕژێمێک کە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی قووڵ و چارەهەڵنەگر بەرەوڕووە، جگە لە پەنابردن بۆ ئێعدام و سەرکوتکردن و پەرەپێدان و زاڵکردنی کەشوهەوای ترس و تۆقاندن بەسەر کۆمەڵگادا، هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکەی نییە. بەڵام ڕژانی ترسی خەڵک لە سەرکوتگەرییەکانی ڕێژیم و بەردەوامی و پەرەسەندنی خەبات و ناڕەزایەتییەکانی ئێستا، مژدەی ئەوەمان پێدەبەخشن کە خەبات دژ بە سزای لە سێدارەدان، هاوکات لەگەڵ خەباتی ژنان و پیاوانی نافەرمان و باقی چین و توێژە ناڕازییەکان، سەرەنجام کۆتایی دەهێنن بە سزای لەسێدارەدان لە ئێران و کۆماری ئیسلامی لە مەرگی حەتمی و ڕووخانی دەسەڵاتەکەی نزیکتر دەکاتەوە.