درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز، كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

په‌ره‌ستاران له‌ په‌یامێك كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، داوایان له‌ خه‌ڵكی ئێران كردووه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمان بن و پشتیوانیان لێ بكه‌ن. په‌ره‌ستاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net