43
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبش دا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
ڕێكخراوه‌كانی “دایكانی پاركی لاله” و كه‌مپه‌ینی “ڕاگرتنی قه‌تڵی نامووسی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران، پشتیوانی خۆیان له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی. ئه‌و دوو ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.