37
پێنج چالاكی مافی ژنان له پارێزگای گیلان به ناوه‌كانی “ڕۆزیتا ڕه‌جایی”، “ئاناهیتا حیجازی”، “نگین عداڵه‌تخواه”، “نی‌نا گوڵستانی” و “ئاناهیتا دووستدار”، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی گیلانه‌وه سه‌رجه‌م به ٢٣ ساڵ زیندان سزا دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه به‌یانی ڕۆژی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی گیلان له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند حه‌فته به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.