ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆن بۆ پانزه‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و هه‌وڵیی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا.
كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌رك هه‌زار و ١٧٠ كرێكاری هه‌یه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا داهاتێكی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه، كرێكارانیان له مه‌زایا پیشه‌ییه‌كان بێبه‌ش و حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی پارس واگۆن ماوه‌یێك له‌مه‌وبه‌ر قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل تۆمار و ٨٠ ئۆتۆمبێلیان وه‌رگرتووه كه ٧٠ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه بووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.