42
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له ئارامستانی زاهیدان به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له ئارامستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی زاهیدان، ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست، سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئارامستانهكانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانیان كردووه و كاتێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون.