په‌یوه‌ست بوونی په‌ره‌ستارانی داراب به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شارستانی دارابی سه‌ر به‌ ئوستانی فارس، په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.

ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی چه‌ند پارێزگای ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه‌ په‌ره‌ ده‌ستێنێت. ڕۆژی ڕابردوو، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی داراب په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی هاوكاره‌كانیان له‌ شیراز، فه‌سا، جه‌هرۆم، ئاباده‌، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌نگان، بووشێهر، كرماشان، شاباد، ساری، كه‌ره‌ج، ئه‌راك و یه‌زد بوون. په‌ره‌ستاران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net