ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، چوار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نكیانی بووشێهر به ناوه‌كانی “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسن عومرانی” له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره حازر بوون.
ئه‌و چوار چالاكه سنفییه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بووشێهره‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵ بۆتێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی موعه‌لیمان”، هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیی مه‌حكووم كرابوون. پاش ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌و چوار چالاكه سنفییه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسن عومرانی” له دادگا حازر بوون و به‌رگریان له خۆیان كرد.