كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی خووزستان و ئیسفه‌هان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی‌ دادخوازانی خووزستان و ئیسفه‌هان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “عادڵ كیانپور” و “نێگار كه‌ریمیان” یادی ئه‌و دوو قوربانیه‌ی سه‌ركوتی ڕژیمیان به‌رز ڕاگرت.

“عادڵ كیانپور” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌هواز، ساڵی ٧٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان مانی له‌ خواردن گرت، به‌ڵام ڕۆژی ١١ی به‌فرانبار به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی گیانی له‌ ده‌ست دا. ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی خووزستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئازادیخوازانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی هه‌ینی له‌ سه‌ر مه‌زاری “نێگار كه‌ریمیان”، قوربانی ده‌ستڕێژی نایاسایی گوله‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ ساڵی ڕابردوو، كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان لێ نا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net