سووتاندنی ئارمستانی به‌هاییه‌كانی ئه‌هواز له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، ئارامستانی به‌هاییه‌كانی ئه‌هواز له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ ئاگر درا و ئه‌و كرده‌وه‌ نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه‌.

ئارامستانی به‌هاییه‌كانی ئه‌هواز شوێنێكی سه‌رسه‌وز و ئاوه‌دان بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئاگر درا و هه‌موو داره‌كانی سووتا و زیانێكی زۆر به‌ مه‌زاری كۆچكردووان گه‌یشت. به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵكی ئێران درووست بووه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخواز، كۆماری ئیسلامییان هاوته‌ریبی داعش زانی و ڕایانگه‌یاند‌: هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ئیماره‌تی ئیسلامی داعش به‌ ئیراده‌ی ئازادی جه‌ماوه‌ر ڕووخا، كۆماری ئیسلامیش به‌ خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ڕووخێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net