ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای فارس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئه‌و ئوستانه ده‌ربڕی.
له‌و به‌یانیه‌دا وێڕای ئاماژه‌پێدان به كێشه و گرفتی كادری ده‌رمان له ئێران و بایه‌خ نه‌دانی حكوومه‌ت به داخوازییه‌كانیان وتراوه، كه ڕژیمی ئیسلامی به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان، گیانی خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و كادری ده‌رمان له ژێر گوشاری كاری و مه‌عیشه‌تی ناچار به كۆچكردن و خۆكوژی ده‌كات. كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دا خۆی له ئاست هیچ یه‌ك له كێشه‌كان به‌رپرسیار نه‌زانیوه و ئێستاش بایه‌خ به ته‌ندرووستی و ژیانی هیچ یه‌ك له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا نادات.