40
ڕێكخراوی جیهانی كار ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ئاماری گه‌نجانی بێكار له ته‌مه‌نی كاری دا هۆشداری دا.
له به‌یانیه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار دا هاتووه، ئاماری گه‌نجانی خوێنده‌وار كه له ته‌مه‌نی كار دان ڕوو له زیادبوونه و زۆربه‌یان به‌دوای كار دا سه‌رگه‌ردانن و به‌شێكیان پیشه‌ی نافه‌رمیان هه‌یه و به‌هره له گه‌شه‌كردنی ئابووری نابینن. له سه‌راسه‌ری جیهان دا، نیوه‌ی كرێكارانی گه‌نج له پیشه نافرمییه‌كان كار ده‌كه‌ن و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ لاوان و هیوایان به داهاتووێكی ڕوون لاواز ده‌كات.