بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ١٥ ژنی به‌ندكراوی خه‌ڵكی گیلان كه له چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێز پێكهاتوون بە کۆی گشتی ٩٠ ساڵ زیندان سزا دراون.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سزای زیندانی بەسەر ١٥ ژن لە پارێزگای گیلان دا سه‌پاند. ئەم ژنە زیندانیانە بە “پێکهێنانی گرووپێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات”، ئەندامه‌تی له گرووپە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیع دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرابوون. سزای ئەو ژنە زیندانییانە لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕەشتەوە دەرچووە و ناوی ئه‌و ١٥ به‌ندكراوه و ماوه‌ی سزاکانیان به‌م شێوه‌یه: زوهره دادره‌س – ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندان- زەهرا دادره‌س – ٦ ساڵ زیندان- یاسه‌مین حەشدەری ٦ ساڵ زیندان- فوروغ سه‌میع نیا – ٦ ساڵ زیندان- شیوا شاهسیاه ٦ ساڵ زیندان- ئازاده چاوشیان ٦ ساڵ زیندان- نگین ڕەزایی ٦ ساڵ- مەتین یەزدانی ٦ ساڵ- سارا جەهانی ٦ ساڵ- نی‌نا گولستانی ٤ ساڵ- ڕۆزیتا ڕه‌جایی ٤ ساڵ- ئاناهیتا حیجازی ٤ ساڵ- نگین عەداڵەتخا ٤ ساڵ- ئاناهیتا دووستدار ٤ ساڵ و جیلوه جەواهیری 1 ساڵ زیندان.