61
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو له‌وانه دوو ژن له زیندانی قه‌زوێن، به نهێنی جێبه‌جێ كرا.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی ١٨ مانگی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٣١ به‌ندكراو له زیندانی قه‌زوێن به نهێنی ئێعدام كراون. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا ٩ به‌ندكراو له‌و زیندانه له سێداره دراون كه ناسناوی چوار كه‌سیان به‌ریتیه له: “وه‌حید ئیبراهیم زاده” و “وه‌حید سوڵتان ئابادی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، “ئه‌میر حسێن باقرییه” و “حه‌مید به‌مزه‌ك” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست. هه‌روه‌ها دوو ژن به هۆكارێكی نادیار ئێعدام كراون و هێشتا ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.