كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، یاسووج، ئیسفه‌هان، ئه‌راك،ئه‌هواز، قه‌زوێن و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی مه‌شهه‌دیش به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران په‌یوه‌ست بوون و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌ یاسووج و قه‌زوێن و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو كادری ده‌رمان به‌و مانگرتنه‌ سه‌راسه‌رییه‌ بوون. په‌رستارانی ئێرانی خوازیاری زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net