39
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ یه‌كه‌ی سنفی له شارستانی گۆڵبه‌هار دا به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، وێڕای پۆلۆمپكردنی ئه‌و ١٣ یه‌كه‌ی سنفییه، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی پۆلیسی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی هۆشداری جیددی‌یان به چه‌ندین كافه، ڕستووران و پۆشاك فرۆشی داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌شهه‌د، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی مه‌شهه‌د و گۆڵبه‌هار بۆ هه‌ندێك له دووكانه‌كان بیانووی كێشه‌ی بێهداشتی و سنفی هاوردووه له حاڵێكدا ته‌نیا هۆكاری هه‌بوونی كڕیاری بێ حیجاب له نێو دووكانه‌كان دا بووه.