51
وتەبێژی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان ڕایگەیاند، ساڵانە 4000 کەس له ئێران له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانیان دێنن.
بەپێی لەکۆڵینەوەکان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆکوژی لە ئێران و رؤژهەڵاتی کوردستان بۆ کێشە ئابوورییەکان، نەخۆشیی دەروونیی، زەبروزۆریی کولتووری، پرسە سیاسییەکان، نه‌بوونی ئازادی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەڕێتەوە. شایانیس باسه كه نیوەی ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن خێزاندارن و ڕێژه‌ی خۆكوژی له ناوچه سنووری و هه‌ژارنشینه‌كان به‌رزتر له ئاستی شاره‌كانی دیكه‌یه.