ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، مه‌رگبارترین و گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی “تیرۆریستی” مێژوو، له خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ڕوویدا. واته ڕووداوێك كه دواهاته سیاسی، نیزامی و ئابووریه‌كه‌ی، بوو به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مەی جیهاندا. به‌یانیی ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، سه‌ره‌تا دوو فڕۆكه‌ی نەفەرهەڵگر به مه‌ودای ١٥ ده‌قیقه له یه‌كتر، خۆیان به بۆرجه‌كانی “ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی” له شاری نیۆیۆرك دا کێشا. به‌هۆی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیهوە تەواوی سهرنشینەکانی فڕۆكه‌كان و جەماوەرێکی زۆر لە دانیشتوانی ناو بیناكان گیانیان لەدەستدا. هه‌ر دوو بیناكه پاش دوو كاتژمێر به تهواویوێرانبوونوزیانێكیزۆریشبهر
بیناكانی ده‌وروبه‌ر كه‌وت. فڕۆكه‌ی سێهه‌میش ٣٠ خولەک پاش فڕۆكه‌ی دووهه‌م خۆی به بینای پێنتاگۆن، ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی بهڕێگریی ئه‌مریكادا کێشا. فڕۆكه‌ی چواره‌میش كه به‌شێكی دیكه بوو له‌و پلانه تیرۆریستیه، له ئه‌یاله‌تی پێنسیلوانیا، به بێ ئەوەی خۆ بە هیچ بینایه‌كدا بکێشێت، خوارەوە. وێده‌چوو فڕۆكهڕفێنهكان ئه‌م فڕۆكه‌یان به‌ره‌و واشنگتۆن ئاراستە كردبێ. تەواوی سه‌رنشینانی ئه‌م ٤ فڕۆكه‌یه گیانیان له‌ده‌ست دا. ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و ڕووداوه نزیكەی ٣ هه‌زار كه‌س بوون. فڕۆكهڕفێنهكان، ١٥ كه‌سییان به‌ڕه‌گه‌ز، خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعوودی، ٢ كه‌سیان خه‌ڵكی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، دوو كه‌سیشیان خه‌ڵكی میسر و لۆبنان بوون. سەرجەم ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئیسلامیی ئه‌لقاعیده بوون. ٢٣ ساڵ پاش ڕووداوه‌كانی ڕۆژی ١١ی سێپتا‌مبر هێشتا هەندێک لایەنی ئه‌و پلانه تیرۆریستییه بێ وێنه‌یه، بە ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا سه‌دان كتێب و وتار ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر جیهان نووسراوه. ئێستاش باس له ڕاپۆرتێكی ٢٨ لاپه‌ڕه‌یی ده‌كرێت كه ده‌رخه‌ری ڕۆڵی عه‌ره‌بستانی سعوودییه له ڕووداوه‌كانی ١١ی سێپتامبردا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆی، ڕاستییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه، له بیروڕای گشتی ده‌شارێته‌وه.
پاش ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا سه‌ره‌تا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فغانستانی ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵه‌بان، كه یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته بوو. له ساڵی ٢٠٠٣شدا، به بێ ئه‌وه‌یكه نیشانه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و هێرشی تیرۆریستیی ١١ی سێپتا‌مبر بوونی هه‌بێت، هێرشی كرده سه‌ر عێراق. داگیر كردنی عێراق نه ته‌نیا ئه‌منییه‌تی بۆ ناوچه‌كه به‌دیاری نه‌هێنا، به‌ڵكوو ڕێگاخۆشكهری سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كانی وه‌ك داعش له عێراق و سووریه بوو. شه‌ڕی ئایینی شیعه و سوننەی وه‌ڕێخست و سه‌دان هه‌زار كه‌سی له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه كرته قوربانی. بۆ ئه‌رته‌شی ئه‌مریكاش پتر له ٤ هه‌زار كوژراو و ٥٠ هه‌زار كه‌م ئه‌ندامی جه‌نگی و ٣ هه‌زار ملیارد هه‌زینه‌ی لێكهوتهوه.
١١ی سێپتا‌مبر له هه‌مان حاڵ‌دا كه كاره‌ساتێكی مرۆیی بوو، ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێش بوو له په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی جیهانی. ١١ی سێپتا‌مبر کۆتایی به قۆناغی ده ساڵه‌ی ناڕوونیی هاوسه‌نگیی هێز، له نێوان زلهێزه جیهانییه‌كان، پاش شه‌ڕی سارد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، هێنا. ١١ی سێپتا‌مبر بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و بیانوو و ده‌رفه‌ته‌ی خوڵقاند كه ئه‌گه‌ر به‌هۆی لاوازبوونی هێزی ئابووریی نه‌یتوانیبوو ڕێبه‌ریی خۆی به‌سه‌ر جیهانی، پاش شه‌ڕی سارد دا، بسه‌پێنێت، ئه‌مجاره‌یان به پشت به‌ستن به هێزی نیزامی، هەوڵی گەیشتن بە ئامانجه‌كانی خۆی بدات. هه‌ربۆیه ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ درفهتێك بوو بۆ ده‌ستپێكی زنجیره‌یه‌ك ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی نیزامی ئه‌مریكا له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستێوه‌ردان و دهخاڵهتانه له ناوچه قه‌یراناوییه‌كانی جیهان، باروودۆخێكی سه‌قامگیری سیاسیی لێنه‌كه‌وته‌وه. به‌ڵكوو زۆربه‌ی كارناسانی ئابووریی جیهانی سه‌رمایه‌داری، ئه‌م دهستێوەردانەیان به ڕێگاخۆشكهری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانە ئابوورییەکانی ساڵه‌كانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ لەقەڵەم دا. ئیدعاكانی وه‌ك “ده‌خاڵه‌تی مرۆڤدۆستانه”، “دیمۆكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره” و “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسم“، هه‌مووی ئه‌وانه، كه وه‌ك پاساوی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته جۆراوجۆره‌كان، له‌لایه‌ن بڵینگۆ تهبلیغاتییهكانی ئه‌مریكاوه له‌جاڕ ده‌دران، زۆر زوو، وه‌ك بڵقی سەرئاو ته‌قینه‌وه. ده‌خاڵه‌ته نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا له هیچ شوێنێك له جیهان و له‌وانه له وڵاتی عێراق و ئه‌فغانستانیش، نه ته‌نیا ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری و دیمۆكراسیی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێناوه و نه ته‌نیا له‌ناوچوونی سیستمی تیرۆریسمی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكوو ناته‌بایی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆجێیی و ناوچه‌ییشی پەڕە پێدا و بواره بابه‌تییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وته تیرۆریستیه‌كانی به‌هێزتر كرد. سه‌دان هێندەی ئه‌و قوربانییه بێتاوانانه‌ی كه له لایه‌ن تیرۆریسمی ئیسلامییه‌وه، له ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ له ئه‌مریكا خه‌ڵتانی خوێن كران، له كه‌مپه‌ینی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، له‌ژێرناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسم، له عێراق و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی بۆمبارانی كوێرانه‌وه، له‌ناوچوون. ٢٣ ساڵ پاش هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان، دەوڵەتی ئەمریکا لە پاشەکشەیەکی سەرشۆڕانەدا سەرلەنوێ دەسەڵاتی سیاسی بۆ تاڵیبان گەڕاندەوە. هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی “نه‌زمی نوێی جیهانی“، به پشت به‌ستن به هێزی نیزامی، بێ ئاكام مایه‌وه. هێزه خۆجێیه‌كان، سیاسه‌تی په‌یڕه‌و كردنی بێ ئهملاوئهوڵا لە سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایان وه‌لا نا. چه‌ند جه‌مسه‌ریی بوونی ئارایشی سیاسیی جیهانی سه‌رمایه‌داریی، پاش ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١ و ڕووداوه‌كانی دواتری، جێگیر بوو. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، جیهان هێستاش بۆ دانیشتووانی، هه‌م له لایه‌ن “تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تیی” و هه‌م له لایه‌ن “تیرۆریسمی گرووپه‌کان“ه‌وه، گەلێک نائه‌منه. له ڕاستیدا، ئه‌و نائهمنیانه ڕیشه‌یان له مانه‌وه‌ی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داریدایه كه ته‌مه‌نی مێژوویی كۆتایی هاتووه و له دواساته‌كانی ئاوابوونی خۆری تەمەنیشیدا به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان ده‌كاته قوربانی.