لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە سهروبهندی دووەمین ساڵڕۆژی گیانبهختكردنی ژینا ئەمینی، کامران ئەفسەری هاووڵاتی خەڵکی نێی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، کامران ئەفسەری، هاووڵاتیی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی گوندی نێی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بەڵگەی دادوەری بە توندوتیژی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەیان و دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستوویانەتەوە.به وتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، یەکێک لە کادرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ناوی «یوسف زادە» دایکی کامرانی داوەتە بەر لێدان.تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی کامران ئەفسەر لەبەردەستدا نییە.