9
ڕۆژی دووشەممە 19خەرمانانی ساڵی 1403، کرێکارانی نەوەرد و لوولەی سیمنان بە کۆبوونەوە لە بەردەم پارێزگای سیمنان سەبارەت بە جێبەجێ نەکردن و پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیزبەندی کار، ناڕەزایاتیان دەربڕی.
بە وتەی پەیامنێرەکان، ژمارەیەک لە کرێکارانی گرێبەستی، شیرکەتی نەوەرد و لوولەی سیمنان ، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرنامەی ڕیزبەندی کار لەم شیرکەتە ساڵانێک لەمەوبەر داڕێژراوە، داواکارن کە ئەم شیرکەتی بەرهەمهێنان و پیشەسازییە پێداچوونەوەیەکی دروست لە بەرنامەی ڕیزبەندی کار بکات چونکە ماوەیەکی زۆرە کە ئەم بەرنامە نەگۆڕاوە. هەر وا ڕایانگەیاند: بەرنامەی ڕیزبەندی کار دەبێتە هۆی زیاد بوونی داهات و ئاسایشی کرێکاران.