ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد و دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

لە دووهەمین ساڵیادی بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیو شەوی کوشتنی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ٢٥ ژنە زیندانیی سیاسی لە به‌ندیخانه‌ی ئێڤین لە حەوشەی زیندان دا کۆبوونەوه‌ و دروشمه‌كانیژن، ژیان، ئازادی،ئازادی، ئازادی، ئازادی،گیان بڕوات، سەر بڕوات، ئازادی هەرگیز ناڕوات،   بەندی ژنانی ئێڤین، هاودەنگ و هاوپەیمان، تا هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامیان به‌رز كرده‌وه‌. ژنانی به‌ندكراو ناوی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی ژێنایان بانگه‌واز كرد و به‌دوای دا سروودی بلاچاویان خوێنده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ژنانی زیندانی به‌ نیشانه‌ی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری سه‌رپۆشه‌كانیان له‌ نێو حه‌وشه‌ی زیندان دا ئاگر داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان مان ده‌گرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net