حیمایه‌تی كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا له‌ په‌ره‌ستارانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان،له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ ئێران به‌توندی شه‌رمه‌زار كردو  پشتیوانی خۆی له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی ده‌ربڕی.

كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی به‌شی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاتیه‌ كه‌ نوێنه‌ری كرێكارانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان ده‌كات. ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌ره‌ستارانی ئێرانی دژی دۆخی خراپی پیشه‌یی و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ مانیان گرتووه‌ و به‌رگریان له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیان كردووه‌. ئێمه پشتیوانی خه‌باتی په‌ره‌ستاران و كرێكارانی ئێرانین و داوا له‌ كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net