51
ئه‌میرحسێن حه‌ق جوویان، له هاوڕێیانی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بیست مه‌ئمووری ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزی بنه‌ماڵه‌ی حه‌ق جوویان و “ئه‌میرحسێن“یان له كاتی كاركردن دا به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌ه‌وه. شایانی باسه كه ڕه‌زا ڕه‌سایی ڕۆژی ١٦ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی نهێنی له زیندانی دیزڵاوای كرماشان له سێداره درا.