ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی خانووی گه‌وهه‌ر عشقی دایكی هه‌میشه زیندوو سه‌تار به‌هه‌شتی له ڕۆبات كه‌ریمیان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و دایكه دادخوازه له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه.
گه‌وهه‌ر عشقی دایكی سه‌تار به‌هه‌شتی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندبوو كه له ناڕه‌زایه‌تی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مان ده‌گرێت. ڕۆژی دووشه‌ممه كاتێك گه‌وهه‌ر عشقی ویستی له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه مه‌ئموورانی حكوومه‌ت ڕێگه‌یان پێ نه‌دا و بێ‌ڕێزیان پێ كرد. هێزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی تووندیان له‌و دایكه دادخوازه كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به چالاكییه‌كانی بدات ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه.