حه‌ڤده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌روناز ئه‌حمه‌دی له‌ زیندانی ئێڤین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

سه‌روناز ئه‌حمه‌دی چالاكی مافی منداڵان و ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ حه‌ڤده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی دا دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌.

سه‌روناز ئه‌حمه‌دی ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌شكرانی له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهه‌مین جار تووشی شۆكی عه‌سه‌بی بوو. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net