برینداربوونی ٢٥ كرێكار له‌ كارخانه‌یێكی سه‌نعه‌تی له‌ گه‌رمسار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی سه‌نعه‌تی له‌ گه‌رمسار ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٥ كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌ۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری گه‌رمسار، كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی سه‌نعه‌تی له‌و شاره‌ ئاگری گرتووه‌ و ٢٥ كرێكار بریندار بوون كه‌ ١١ كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ١٤ كرێكار برینه‌كانیان سووك بووه‌ و مه‌ره‌خه‌س كراون. هه‌روه‌ها سێ هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌ به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون كه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net