28
كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر بۆ نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
كرێكارانی په‌یمانی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، پێدانی بۆنی كرێكاری و نه‌وت كارت، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، پێدانی پاداش و سه‌ختی كار، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.