23
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له موخابراتی ته‌ورێز بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ڕه‌سمی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان له كاتی خۆی دا، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و به‌هره‌مه‌ند بوون له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڕێكخراوی موخابراتی ئێران بوون.