12
ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه مامۆستامەلا “محەممەد خزرنژاد“، دژبه سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به سه‌ری دا مانی له خواردن گرتووه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ی خه‌ڵكی بۆكان، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران كرد و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چه‌ند جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو تۆمه‌ته وهپاڵنراوهكان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌رجه‌م ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.