12
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت دانیشتوو له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌جری جه‌م، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.