ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٢٤ رێکەوتی ٨ و ٩ و ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە چەند هۆڵی جیاواز لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

کۆنگرە، سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی ئەنترناسیۆنال، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و هەروەها یاد و بیرەوەری ئەو هاوڕێیانەی کە لە مەوادی نێوان دوو کۆنگرە دا گیانی خۆیان لە نێو ڕیزەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵەدا بەختکردبوو، دەستی پێکرد. لەو بێدەنگییەدا، یادی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و کرێکارانی کانگای بەردی خەڵوزی تەبەسیش، کە لە سەروبەندی کۆنگرەدا، بوونە قوربانی قازان پەرەستی سەرمایەداریی و کەمتەرخەمی دەوڵەتی پشتیوانیان، بەرز ڕاگیرا.

ئەم کۆنگرەیە کە شوێنی سەرەکیی لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بوو، لەگەڵ  پەسەند کردنی دەستەی بەرێەوەبەری کونگرە کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەوە پێشنیار کرابوو، بە بەخشینی متمانە بە نوێنەران و ڕاگەیاندنی حزووری زۆرینەی ئامادەبووان، بە فەرمی کارەکانی دەست پێکرد و پاش پێشکەش کردنی وتاری  کردنەوەی کونگرە، چووە سەر قسە و باس سەبارەت بە بابەتەکانی بەرنامەی کاری کۆنگرە.

بەرنامەیکاریکۆنگرەبریتیبوولە:

1- ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوەندیی کاتیی حیزب بە کۆنگرە،

٢تاوتوێکردنی قەرار و بڕیارنامەکان،

٣هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،

ڕاپۆرتەسیاسییەکەپێشلەدەستپێکردنیکۆنگرە،خرابووەبەردەستنوێنەرانوهەندێکلەوتێبینیانەشکەگەیشتبووەدەستیکۆمیسیۆنیراپورتیسیاسی،تێیداگونجێندرابوو. هەروەها ڕاپۆرتی تەشکیلاتیش تیشکی خستبووە سەر چالاکییەکانی ئەم دوو ساڵەی دوایی حیزب. دوای تاوتوێکردنی ئەو ڕاپۆرتانە و وەڵامدانەوە بە پرسیاری نوێنەران، هەردوو ڕاپۆرتەکە بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ پەسەندکران.

  بەشی زۆری کاتەکانی کۆنگرە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردنی قەرار و بڕیارنامەکان. ئەم گفتوگۆیانە بە ڕۆحێکی بنیاتنەرانە و بەرپرسیارانە بەڕێوەچوون. یەکگرتوویی لە سەر پرسە گرینگە سیاسیەکان، هاوکات لە گەڵ هاتنە گۆڕێی جیاوازی بیروبۆچون لە سەر بڕیارنامە و پەسەند کراوەکان، بە گیانێکی بەرپرسیارانە، تایبەتمەندییەکی بەرچاوی ئەم کۆنگرەیە بوو.

لە کۆتاییدا، کۆنگرە، چەند پەیامی ئاراستەی کرێکاران و زیندانیانی سیاسی و ژنان و بنەماڵەی گیانبەختکردووان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان کرد.  کۆنگرە سەرەنجام دوای سێ ڕۆژ کاری چڕوپڕ و هەڵبژاردنی ١٥ کەس لە ناو بەربژێرەکان، وەک ئەندام و ٣ کەس وەک جێگرەوە، بۆ کۆمیتەی ناوەندی حیزب، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا. وردەکاری زیاتر سەبارەت بە کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە ڕێگەی بڵاوکراوە و ڕاگەیاندنە حیزبییەکانەوە بە ئاگاداری گشتیی دەگات.

کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی ئێران

٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤

١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net